محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ئێستا كورد لە رووی دیپلۆماسی و سەربازی لە لووتكەی سەركەوتنە

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ئێستا كورد لە رووی دیپلۆماسی و سەربازی لە لووتكەی سەركەوتنە
محەممەد حاجی مەحموود, سکرتێری حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان رایدەگەینێت, كورد ئێستا لە لووتكەی سەركەوتنەكانی لە رووی دیپلۆماسی و سەربازی تەنانەت لە رووی یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بۆ ئەوەی ھەموو ئەوشتانە بە باشتر بمێنەوە پێویستیمان بە یەكڕیزی نێو ماڵی كورد ھەیە و نابێت بگەڕێینەوە بۆ قۆناخەكانی پێشھاتنی داعش.

به‌ گوێره‌ی لێدوانه‌كانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، ئێستا ناوچەكە بە گشتی لەبەردەم گۆڕانكاری گەورەدایە و كوردستان بووەتە نموونەیەك بۆ جیھان لە گرتنە خۆی ئاوارە و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی پێكھاتەكان.
K24-
Top