١٠ ئۆتۆمبێلی بە حەشدی شەعبیدا تەقاندەوە.. داعش لە کردنەوەی ڕێگایەکدا شکستی برد
لیوا (ھاشم سیتەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابرد، داعش لە دوو قۆڵەوە ھێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای تەلەعفەر و بەعاج بۆ ئەوەی رێگای نێوان مووسڵ و سووریا بكەنەوە، چونكە لە ئێستادا رێگا سەرەكییەكە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە كۆنتڕۆڵ كراوە، بۆیە ھەموو ھێزێكی خۆیان بەكار دەھێنن بۆ ئەوەی ئەو رێگایە بكەنەوە".
(سیتەیی) گوتیشی، داعش بە ھێزێكی زۆرەوە ھێرشی كردبوو و ١٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی بە حەشدی شەعبیدا تەقاندووەتەوە و زیانی زۆر بە ھەردوولا گەییشتووە.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە، شەڕەكە تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆیش بەردەوام بوو، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و شكستیان برد لە كردنەوەی ئەو رێگایە.
-KDP
