شنگال ڕووناك دەكرێتەوە.. سێ میلۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە

 	 شنگال ڕووناك دەكرێتەوە.. سێ میلۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە
قایمقامی شارۆچكەی شنگال ڕایگەیاند، پڕۆژەی كارەبای شنگال كاری لۆجستی تەواو بووە، كە لەلایەن UNDPـیەوە بڕی سێ میلۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە و لە چوار مانگدا تەواو دەبێت.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی ڕاكێشانی كارەبا لە بەنداوی مووسڵ بە درێژایی 43 كم بۆ شنگال كاری لۆجستی تەواو بووە و، كەلوپەلەكان ئامادە كراون، هەڵبەت‌ لەلایەن UNDPـیەوە بڕی زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەكە تەرخان كراوە و كۆمپانیایەكی بیانیی پسپۆڕ كاری تێدا دەكات".

وەك (خەلیل) گوتی، یەكەم هەنگاوی، لەو كاتەوەی بووە بە قایمقامی شنگال وەك ئەندازیار و شارەزا لە بواری كارەبادا ئەو كارەی دەست پێ كردووە تا كارەبا بۆ شنگال دابین بكات و، دەشڵێت: "وا بڕیارە ئەو پڕۆژەیە لە ماوەی چوار مانگدا تەواو بكرێت و بكەوێتە كار، ئەمەیش خزمەتێكی باش دەبێت بۆ شنگال و، دەتوانم بڵێم كارەبای سنوورەكەمان لە هەموو شوێنێك باشتر دەبێت".
KDP-
Top