دەزگای بارزانی پێداویستیی بۆ ١٣٠٢ خێزان دابین كرد.. پێداویستیی خوێندنیش بۆ قوتابیان دابین كرا
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی باسرمە لە درێژەی چالاكییەكانیاندا نەوتی ٦٣٢ خێزانیان دابین كرد، كە لە لایەن UNHCRەوە ١٢٦٤٠ لیتر نەوت بۆ خێزانەكان دابین كرابوو.
هەر لە هەمان رۆژدا و لە چالاكییەكی دیكەدا دەزگای خێرخوازیی بازرانی بە هەماهەنگی فریاكەوتنی ئیسلامی، ١١ پێداویستیی جۆراوجۆری وەكوو (بەتانی، دۆشەك، خاوێنكەرەوە، چۆلە، جلی منداڵان ...هتد) بەسەر پەنابەرانی كەمپەكەدا دابەش كرد و ٦٧٠ خێزانی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان سودمەند بوون.
لە لایەكی دیكەوە، بە مەبەستی پشتیوانیكردنی قوتابیان و هاندانیان بۆ بەردەوامی لە خوێندن، تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بازرانی و دەوڵەتی كوێت ٦٥٠ جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بۆ هەردوو دەوامی بەیانیان و نیوەڕۆیانی قوتابخانەی زێی گەوەرەی بنەڕەتی دابین كرد.
جێگای ئاماژەیە، قوتابخانەی زێی گەورە دەكەوێتە شارەدێی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر و دوو دەوامی بەیانیان و نیوەڕۆیانی تێدا دەكرێت و كۆی گشتی ٦٥٠ قوتابی لە قۆناغی یەكی بنەڕەتییەوە هەتاكوو ٦ـی بنەڕەتی لەو قوتابخانەیەدا دەخوێنن.
KDP-
