ئه‌نه‌که‌سه بە سێ ئەندام ئاماده‌ی گفتوگۆکانی ئاشتی له جنێڤ ده‌بێت
(کاوا ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نستیمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، بڕیار وایه، نوێنەرانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا (ئه‌نه‌که‌سه) که گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ڕۆژاوایه، ئاماده‌ی گفتوگۆکانی جنێڤ ببن که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به سه‌رپه‌رشتیی (ستاففان دیمستۆرا) نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی سووریا به‌ڕێوه بچێت.
(کاوا ئازیزی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاری دا کە، "شاندەکەی ئێمە لە سێ کەس پێکدێ کە (عەبدولحەکیم بەشار) و (فوئاد عەلیکۆ) و(حواس عەلی)ـن."
پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سووریا (په‌یه‌ده)یش که چه‌ند کانتۆنێک له ڕۆژئاوای کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات تا ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌شداریی پێ بکرێت.
kdp-
