نوێنه‌رانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ڕووبه‌ڕوو دانوستان دەکەن
ئاژانسی ئاسیۆشێتدپرێس، به‌یاننامه‌که‌ی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستانی بڵاو کردەوە کە ئاماژه به‌وه ده‌کات ئەو کۆبوونه‌وه‌یه به سه‌رپه‌رشتیی ڕووسیا، تورکیا و ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ یه‌که‌مجاره نوێنه‌رانی هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕوو کۆ ده‌بنه‌وه کە ماوه‌ی دوو ڕۆژ دەخایەنێ، به‌و هیوایه‌ی که بتوانن کۆتایی به شه‌ڕی شه‌ش ساڵه‌ی سووریا بهێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که بۆ به‌دواداچوونی کۆبوونه‌وه‌ی مانگی ڕابردووی ئاستانه‌یه، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ستاففان دیمستۆرا)یش ئاماده ده‌بێت".
هه‌ر ڕۆژی ٢٠ـی شوباتیش له شاری جنێڤ دووباره زنجیرهکۆبوونهوهکانی جنێڤ ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه.
kdp-
