پەرلەمانی ئیتاڵیا واژۆ بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەكان كۆ دەكاتەوە
لەو بارەیەوە (هەكار حازم تەحسین بەگ)، كوڕی جێگری میری ئێزدییەكان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئارمانج لە سەردانی ئەم شاندە، زانینی ڕەوشی ئێزدییەكان لە ناوچەكەدا بوو، ئەو شاندە بە ئێمەی راگەیاند، كە ئەوان لە پەرلەمانی ئیتاڵیاوە ٥٠ ئیمزای پەرلەمانتارانیان كۆ كردووەتەوە و یاسایەك دەركراوە لە پێناو تۆماركردنی جینۆسایدناساندنی ئێزدییەكان لە دادگای نێودەوڵەتیدا".
(هەكار) گوتیشی: "ئێمە لەلای خۆمانەوە بۆمان شی كردنەوە كە قەبارەی كارەسات و ئەو تاوانانەی بەسەر ئێزدییەكانەوە هاتووە لەلایەن داعش چەندە و كاریگەرییەكانیشی لەسەر كۆمەڵگەی چین".
دەشڵێ: "بە شاندەكە گوترا زیاتر هاوكاریی ئێزدییەكان بكەن لە ناوخۆ و دەرەوەیشدا".
kdp-
