بەرپرسێكی مەترسیداری داعش كوژرا
(عیسمەت ڕەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ ئەندازیاری سەرەكیی دروستکردنی مۆشەكی گازی كلۆر لەنێو گرووپی تیرۆرستیی داعشدا، بە ناوی ئەبوویەحیای عێراقی، کە تەمەنی ٤٤ ساڵ بوو، لە ناوچەی (ئیسلاح زراعی)، بەری ڕاستی شاری مووسڵ، بە شێوەیەكی گوماناوی كوژراوە و، تا ئێستاش هۆكاری كوژرانی ئەو بەرپرسە گرینگەی داعش نەزانراوە.''
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی: ''بەپێی زانیارییەكان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر خێزانی ئەندازیارەكە ناوچەكەیان بەجێ هێشتووە، لەبەر ئەوە هۆكاری كوشتنی ئەندازیار ئەبوویەحیا نادیار و گوماناوییە و، لەوانەیە داعش خۆی ئەو بەرپرسەی خۆی كوشتبێت.''
kdp-
