خەڵکی باشیک لە گەڕانەوە بۆ شارەدێکە بەردەوامن؛ هەموو فەرمانگەکان دەوامیان تێدا دەکرێت

خەڵکی باشیک لە گەڕانەوە بۆ شارەدێکە بەردەوامن؛ هەموو فەرمانگەکان دەوامیان تێدا دەکرێت
بەرێوەبەری شارەدێی باشیك ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی ڕابردوودا 60 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ باشیك. گوتی، گەڕانەوەی خەڵك بەردەوامە و داواشی لە خەڵكی ناوچەكە کرد، بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بۆ ئەوەی شارەدێكە ئاوەدان ببێتەوە.

(زەنوون یونس)، بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''تا ئێستا 60 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ باشیك. ڕۆژانە گەڕانەوەی خەڵكی باشیك بەردەوامە و، بە خەڵكی خۆمان ڕادەگەنین، ئێستا باشیك بەتەواوەتی خاوێن كراوەتەوە و لەڕووی ئاسایشەوە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نییە، بۆیە داوایان لێ دەكەین بگەڕێنەوە و، وەك پێشوو شارەدێكە ئاوەدان بكەنەوە.''

بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك گوتیشی: ''هەموو فەرمانگەكان دەوام دەكەن. ئێمەش خەریكی ڕاكێشانی ئاو و هەندێك پڕۆژەی خزمەتگوزارین، بۆ ئەوەی ئاسەواری داعش لە ناوچەكەدا نەهێڵین، هاوکات داوا لە هەردوو حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی بەغدا دەكەم، هاوكاریمان بکەن، بۆ ئەوەی شارەدێكە نوێ بكەینەوە و ئاوەدانیی تێدا وەگەڕ بخەینەوە.''
kdp-
Top