ساڵح مەلا عومەر: بەشداریی سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی میونشندا لە بەرژەوەندیی سەقامگیریی جیهاندایە
ماموستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، (د. ساڵح مەلا عومەر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەگەر تەماشای کۆنگرەی میونشن بکەین، گرینگەیەکی زۆری ھەیە و پێوەندیی بە ئاسایشی جیھانەوە ھەیە. بانگھێشتکردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ ئەو کۆنگرەیە نیشانەی ئەوەیە کە کاریگەریی زۆری لەسەر ئاسایشی ھەموو جیھان ھەیە، بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە (سەرۆک بارزانی)، سەرکردایەتیی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا سەرکەوتنی زۆر گەورەیان بەدەست ھێناوە.''
(د. ساڵح مەلا عومەر) گوتی: ''(سەرۆک بارزانی)، مەرجەعێکی گەورەی ھەموو کوردانە، کە دەتوانێت کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی عێراق ھەبێت و، دەتوانێت کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی قەیرانی سووریاش هەبێت و، بە شێوەی پراکتیکییش ئەم بابەتەی بە دنیا نیشان داوە. بۆ نموونە، دیتمان چۆن هێزی پێشمەرگەی نارد بۆ کۆبانی و داعشی تێکشکاند، لە عێراقیش بە ھەمان شێوە ئەفسانەی داعشی ڕووخاند.''
ئەو چاودێرە سیاسییە گوتی: ''بە ڕای من، پێشنیارەکانی (سەرۆک بارزانی) بۆ سەقامگیریی عێراق و سووریا و ڕۆژھەڵاتی ناڤین لەلایەن سیاسەتمەدارانی جیھانەوە گوێیان لێ دەگیرێت و، بگرە بەشێکیشیان جێبەجێ دەکرێن.''
(د. ساڵح مەلا عومەر) گوتیشی: ''بەشداریی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی میونشندا لە بەرژوەندیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست و ئاسایشی جیھانیشدایە.''
kdp-
