لە نێوەڕاستی ئەم مانگەوە کارەبای نیشتمانی زیاتر دەبێت
(ئومێد ئەحمەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ئەم شەپۆڵی سەرمایەی ئێستا، کەشوھەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و لە نێوەڕاستی ئەم مانگەوە، دەتوانین گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبای نیشتمانیدا بکەین و سەعاتەکانی کارەبا زیاد دەبن.''
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبا گوتی: ''ئێستا ڕۆژانە نزیکەی ١٠ سەعات کارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت، لە نێوەڕاستی ئەم مانگەوە سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبن، بەڵام ناتوانم دیاریی بکەم، کە چەند سەعات زیاد دەبێت و، هەرچەندی خواست لەسەر کارەبا کەم بێت، بەو ڕادەیەش سەعاتەکانی کارەبا زیاتر دەبن.''
(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی: ''ئێستا ھەرێمی کوردستان ٢ ھەزار و ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ مێگەوات کارەبای ھەیە.''
kdp-
