ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت تا خاکی كوردستان له مین پاك بكرێته‌وه
سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین- ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به هۆی هه‌وڵ و كاره به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی جیهان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری كاروباری مین ده‌زگای گشتی كاروباری مین-ی هه‌رێم توانیویه‌تی بڕی 20 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ رێكخراوه‌كانی بواری مین به‌ده‌ستبهێنێت.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دەزگا راگهیاندنەکان: دوای هاتنی داعش و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌شێكی خاكی كوردستان دواتر ئازادكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و ناوچانه داعش سه‌رجه‌می به بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی بۆمبرێژ كرد، وه‌ك ده‌زگایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌رێگه‌ی قونسوڵخانهو نوێنهراییهتیهكانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێم داوای هاوكاری و پاڵپشتی زیاترمان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه و ناوچه‌كانی تری هه‌رێم كرد، له‌ئه‌نجامدا توانرا له ساڵی 2016بڕی بیست ملیۆن دۆلار بۆ بواری پاككردنه‌وه‌ی ناوچه پیسبووه‌كان به مین و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه جه‌نگیه‌كان ته‌رخان بكرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ده‌زگای گشتی كاروباری مین دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، به‌پێی یاسای ژماره (10)له‌ساڵی2007 به فه‌رمی دامه‌زراوه كه سه‌رجه‌م ئه‌ركی كاروباری مین و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌په‌رێنێت و له‌وماوه‌یه‌دا توانراوه له %65ی خاكی كوردستان له مین و ته‌قه‌مه‌نی پاكبكه‌نه‌وه له پلانییشدا هه‌یه ئه‌گه‌ر بودجه و كه‌ره‌سته‌ی ته‌واوی بۆ دابین بكرێت بۆ ماوه‌ی 10ساڵی تر كۆتایی به مین و ته‌قه‌مه‌نی بهێنێت له هه‌رێمی كوردستان .
باسنيوز
