بەغدا.. کورد لە 30 پۆستی باڵا بێبەش دەکرێت

 بەغدا.. کورد لە 30 پۆستی باڵا بێبەش دەکرێت
پشکی کورد لە حکوومەتی عێراق بە بەتاڵی ماوەتەوە و بەشێکیان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بە وەکالەت پڕکراونەتەوە.

زاناسەعید ڕۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند: “ڕاستە ئێستا کورد لە حکوومەتی عێراقدا بەشدارە، بەڵام ڕۆڵێکی ئەوتۆی لە بڕیارداندا نییە، لە کاتێکدا زیاد لە 30 پۆستی باڵای کورد تائێستا لە حکوومەتی عێراق پڕنەکراونەتەوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئەو پۆستانە پۆستی گرنگن، لە ڕابردوو بەدەست کوردەوە بوون، وەک سەرۆک ئەرکانی سوپا و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و چەندین پۆستی دیکە، بەڵام ئێستا کورد لە پۆستەکانی بێبەش کراوە”. گوتیشی: “بەشێک لە پۆستە پڕنەکراوەکان، پێشووتر بەربژێری کورد بوون، بەڵام دواتر خانەنشین کراون یان ئێستا پۆستی کوردن و بەربژێریان نییە".












باسنیوز
Top