سلێمانى.. ژمارەیەک کافتریا و یانەى شەوانە داخران
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، کە دوێنێ شەو شەش کافتریا و یانەی شەوانەیان بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە داخراون.
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی رێستۆرانته‌كان له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: "لەپێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون و پشكنینه جۆراوجۆرەکان، هەروەها هه‌ر شوێنێك پابه‌ندى مەرج و ڕێنمایەکان نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
گوتیشى:" ئێمە بەردەوام بەردواداچوون دەکەین، بێگومان هه‌موو ئه‌و شوێنانه به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ند ده‌بن به جێبه‌جێكردنی هه‌موو مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه رێگه به‌كاركردنیان نادرێت. ڕوونیشى کردەوە، داخستنى کافتریاو یانەکانى شەوانە پەیوەندى بە پابەند نەبوون بەڕێنمایەکانەوە هەیە.
لیژنە جۆراوجۆرەکانى قایمقامییەت بەردەوام لەنێو بازاڕەکانى شارى سلێمانى بەدواداچوون بۆ ئەو خواردن و مادە و کاڵایانە دەکەن، کە مەترسی و زیان بە تەندرووستى مرۆف دەگەیەنێت، هەفتەى ڕابردوو بڕێکى زۆرى ئەو کاڵایانە لەناو بران.
باسینوز
