ھێمن ھەورامی: چاوەڕێی دەرچوونی بڕیارەكانین لە مەكتەبی سیاسی
ھێمن ھەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ئەو گۆڕانكاریانەی بە بڕیاری جەنابی سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدراوە، مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتیش گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، ھۆشیار سیوەیلی دەكرێتە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە".
گوتیشی: "ھەر لەسەر بڕیاری جەنابی سەرۆك من وەك ھاوكار و یاریدەدەر لە نووسینگەی تایبەتی جەنابی سەرۆك بارزانی دەستبەكاردەبم بۆ ھاوكاریكردنی جەنابیان لە بەڕێوەبردنی كارە سیاسییەكانی، ئێمە ھەموومان چاوەڕێی دەرچوونی بڕیارەكانین لە مەكتەبی سیاسی، ئەوكات بەپێی ئەو ئەجندایەی مەكتەبی ساسی دایدەنێت، ئاڵوگۆڕی مەكتەبەكانی پارتی دەكرێت".
ھێمن ھەورامی ئاشكرای كرد، لە 27 و 28 ئەم مانگە پەیمانگای توێژنهوهی رۆژههڵاتناسی له مۆسكۆ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، كۆنگرەیەكی فراوان لەسەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رێكدەخات، بە داوەتێكی فەرمی داوا لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كراوە بەشداری بكات، بەڵام بەھۆی بەشداربوونی بارزانی لە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، ناتوانێت بەشداری كۆنگرەكەی رووسیا بێت، ئەو وەك نوێنەری سەرۆك ئامادەی كۆنگرەكە دەبێت.
K24
