گوتەبێژی گۆڕان: لە هەردوو باڵی یەکێتیدا کەسانێک ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی پێ باشە
د. شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، بە (دەنگی ئەمریکا)ی ڕاگەیاندووە، تائێستا ڕێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتی وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، ناوەڕۆکەکەی جێبەجێ نەکراوە. هۆکارەکەشی بۆ کێشە و ململانێ ناوخۆییەکانی یەکێتی و دروستبوونی ناوەندی بڕیاری یەکێتی گەڕاندووەتەوە.
ئەوەشی نەشاردەوە کە لەنێو هەردوو باڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، کەسانێک هەن کە پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکەن، بەڵام کەسانێکیش هەن کە لەگەڵ ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی دان. دەشڵێت: ”من پێم وایه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێستای یه‌كێتی كه له دیوێكیدا ده‌ڵێت ئێمه ڕێكکه‌وتنی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتیی كوردستان هه‌یه و گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ین، له‌دیوێكی تریشدا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ڕێکكه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتین، زیانی له یه‌كێتی داوه“.
بۆیە داوای لە مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی کرد کە به فه‌رمی هه‌ڵوێستی هه‌بێت و بڕیار بدات، ئایا له‌گه‌ڵ ڕێکكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕانه یاخود لەگەڵ ڕێککەوتنە لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان؟
دووپاتیشی کردووەتەوە کە لە هەردوو باڵەکەی یەکێتیدا بۆچوون هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی ڕێککەوتن بکرێت.
پێشتر مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردبوو، هەرچەندە کەسانێک هەن کە لەنێو یەکێتیدا ڕێککەوتنیان لەگەڵ گۆڕان پێ باشە، بەڵام زۆرینەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی لەگەڵ ڕێککەوتنن لەگەڵ پارتی.
باس‌نیوز
