ورمێ.. چوار کۆڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بوونە قوربانی
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) دوێنێ یەکشەممە 2017 -2- 12 لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێران لەسەر سنووری سەڵماس بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد، دوو کۆڵبەر کوژران و دوو کۆڵبەری دیکەش بە توندی بریندار بوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو کۆڵبەرانەی کە بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران کوژراون، "داریووش پاشایی و خوسرەو کازمی" خەڵکی گوندی (خوڕخوڕە)ی سەر بە شاری سەڵماس ڕاگەیاندووە.
کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "ئازاد عەلیزداە، فارس مامەدی" خەڵکی گوندی (دێرک) و شاری سەڵماس بە توندی بریندار بوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە هەتا ئێستا دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران کوژراون و هەشتی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات شەش کۆڵبەری دیکەش بەهۆی هەرەس و ڕنووی بەفر لە شارەکانی سەردەشت و پیرانشار و ورمێ، گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
