وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا: لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبین
بەپێی بانگهێشتی فەرمیی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی لاوانی ئیتاڵیا و، بە نوێنەرایەتیی لاوانی جیهان، (فەلاح حەسەن)، جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان، لە كۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی لاوانی ئیتاڵیادا، لە ڕۆمای پایتەخت بەشداریی كرد. لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا (ئەنجیلینۆ ئەلفانۆ)، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پێشوازی لە فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان كرد و، لەو دیدارەدا (ئەلفانۆ) باسی قارەمانەتیی هێزی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلی كوردستانی بۆ ئەو لاوە كوردە كرد.
دەربارەی مەترسییەكانی وڵاتانی دەوروبەر لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان، (فەلاح حەسەن) بە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیای گوت: ''بە بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، گەلی كورد سەلماندی هەر بەتەنیا هەوڵی پاراستنی خۆی نادات، بگرە هەوڵی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی دەوروبەریشی دەدات، بۆیە پێویستە ئیتاڵیا و وڵاتانی دیكەی ئەورووپا زیاتر پیشتیوانی لە گەلی کورد بکەن.''
لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاش جگە لە دووپاتكردنەوەی پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆردا، لەڕێی ئەو لاوە كوردەوە داوای لە لاوانی كوردستانیش كرد، شەڕ بۆ وەدەستهێنانی مافی ڕەوای خۆیان بكەن و بە هێزەوە بەردەوام بن، تا بە دواین ئامانجی خۆیان دەگەن.
KDP-
