ھاوڕێ تۆفیق: بۆ تۆمارکردنی ناوی پێشمەرگە لە سیستەمی بایۆمەتری سەردانی بەرەکانی شەڕ دەکەن

ھاوڕێ تۆفیق: بۆ تۆمارکردنی ناوی پێشمەرگە لە سیستەمی بایۆمەتری سەردانی بەرەکانی شەڕ دەکەن
تۆمارکردنی ناوی پێشمەرگە لە سیستەمی بایۆمەتریی هەڵبژاردن جیاواز دەبێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش داوای هاوکاریی لە پێشمەرگە دەکات.

ھاوڕێ تۆفیق، سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشمەرگە ئێستا لە بارودۆخێکی ئاسایی نییە و لە شەڕدایە دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، بۆیە تایبەتمەندیی پێ دراوە.

هاوڕێ تۆفیق داوای لە هاوکاریی لە پێشمەرگە کرد بە بەشداریکردن لە تۆمارکردنی ناوی خۆیان لە سیستەمەکە، تاوەکو بتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.

سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کە بۆ تۆمارکردنی ناوی پێشمەرگە لە سیستەمی بایۆمەتری، تیمەکانی کۆمیسیۆن سەردانی بەرەکانی شەڕ دەکەن و لەوێوە کارەکان ئەنجام دەدرێن.

تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتییان لە بنکەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دراوە.

پێشتر مەسـعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە هێزەکانی پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایش کرد ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریی هەڵبژاردن تۆمار بکەن.
PAYAMNER-
Top