كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌

كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مایکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

شەوی رابردوو مایکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ مایکڵ فاڵۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبۆوه‌ ودواترسه‌ردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی كرد و باسی شه‌ڕی داعش و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای وه‌ك هاوپه‌یمان كرد و تاوه‌كو ئێستاش‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
PAYAMNER-
Top