هێمن هەورامی وەک ڕاوێژکاری بارزانی دەست بەکار دەبێت

هێمن هەورامی وەک ڕاوێژکاری بارزانی دەست بەکار دەبێت
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی پارتی بە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "لەمەودوا لە نووسینگەی سەرۆک و وەک هاوکاری کارەکانی جەنابیان دەست بەکار دەبم".

هەورامی ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە ماوەی 6 ساڵ لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتیی کوردستاندا کاری کردووە و دەڵێت: ”لەو ماوەیەدا ئەوەی لە تواناماندا بووە، ئەنجاممان داوە. برای بەڕێزم هۆشیار سیوەیلی، ئەرکی بەرپرسیارێتیی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەستۆ دەگرێت“.
PAYAMNER-
Top