پەرلەمانتارێکی كورد: ناکرێت كورد بەمشێوەیە له‌گه‌ڵ به‌غدا بەردەوام بێت پێویستە خۆی یەکلایی بکاتەوە

پەرلەمانتارێکی كورد: ناکرێت كورد بەمشێوەیە له‌گه‌ڵ به‌غدا بەردەوام بێت پێویستە خۆی یەکلایی بکاتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، ھۆکاری ئەوخۆپیشاندانانەی لەبەغدا ئەنجامدراون بۆ ناکۆکی نێوان شیعەکان خۆیان دەگەرێتەوە، ھەر بۆیەش داوای گۆرینی کۆمسیۆن دەکەن، چونکە ھەڵبژاردنەکان نزیکبوونەتەوە، ھەر لەبەر ئەمەش پێویستە کورد لەگەڵ بەغدا خۆی یەکلایی بکاتەوە.

خۆشەوی خەلیل بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەو خۆپیشاندانانەی لەبەغدا ئەنجامدەدرێن بۆ ناکۆکی نێوخۆی ھاوپەیمانی شیعەکان لەسەرھەندێک دەستکەوت وپۆستەکان دەگەرێتەوە، بۆیەش داوای گۆرینی کۆمسیۆن دەکەن، چونکە لەکاتی ھەڵبژاردنی رابردوو گلەیی زۆریان ھەبوو، بۆیە رەنگە لەگۆرینی کۆمسیۆن مەبەستیان زیاتر ئەو کەسانەبن کە شیعەکان خۆیان دیاریان کردوونە، بۆیە ئەوەی ئێستاش دەکرێت سەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانە.

خۆشەوی خەلیل گوتیشی: ئەوان لەنێوخۆیاندا رێکناکەون جا چۆن لەگەل کورد رێکدەکەون، بۆیە لەئێستادا بەھیچ شێوەیەک هاوبه‌شی راستەقینە لەعێراق نەماوە، بەردەوام دژایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن ویاساکان بەزوۆرینە تێدەپەرێنن.

خەلیل ڕوونیشی کردەوە: پێویستە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم گفتوگۆ بکەن وبڕیارێک بدەن یا ھەرێم هاوبه‌شی راستەقینەی عێراق دەبێت یاخود خۆیان لەپرۆسەی سیاسی بکێشننەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناکرێت بەمشێوەیە بەردەوام بێت.
PAYAMNER-
Top