چاودێرێکی سیاسی: فیدرالی لە عێراق نەماوە و کورد لە ھەموو پۆستە گرنگەکان دوورخراوەتەوە
"ئازاد ئەبوبەکر سرێشمەیی" ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و چاودێری سیاسی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ھەڵوێستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نوێ نیە بۆ بەدەستھێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد بەتایبەت سەربەخۆیی، بەڵام لەدوای رووخانی رژێمی بەعس ھەوڵی فیدراڵی درا، بەداخەوە ئەوانەی حوکمڕانی عێراق دەکەن کەوتنە دژایەتی کورد و ئەوانەی لە دەستور ھاتوون سەبارەت بە کورد ھیچ جێبەجێ نەکرا و تەنھا چەند مادەیەکی دەستورین و باسی لێکراوە، چونکە کورد بەشدار نیە لە بڕیاری سیاسی و ئامادەنین ئەو یاسایانە پەسەند بکرێن کە کورد ببێتە شەریکی راستەقینەوە لەوانەی یاسای نەوت وغاز، بۆیە سەرۆک بارزانی گەیشتۆتە ئەو بڕوایە لەئێستادا فیدرالیەت لە عێراق نەماوە."
ئازاد ئەبوبەکر سرێشمەیی گوتی: لەئێستادا ھەرێمی کوردستان بە کردرا لە عێراق جیابۆتەوە ئەمەش نەک تەنھا ئێستا پێش روخانی رژێمی جیاببووە، بەڵام نیەت پاکی کورد بوو داوای فیدراڵیتی کرد، ئێستا کورد ھیچ لەگەڵ بەغدا نەماوە بودجەی بۆ نایەت لە بڕیاری سیاسی بەشدار نیە، وەزیرەکانی نێردراونەتە ماڵەوە و دوێنێ خۆپیشاندانکراوە داوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆن کراوە کە تەنھا ئەو بەرپرسەی پارتی بە پلەی وەزیر لە بەغدا ماوە، بۆیە نیەتی بەغدا دیارە دژایەتی کردنی کورد و دوورخستنەوەی کورد لە پۆستە گرنگەکان.
چاودێرەکەی سیاسی ڕوونیشی کردەوە، لیستی دەوڵەتی قانوون بە ھاوکاری ئێران و ھەندێک لایەن لە ھەرێم دەیەوێت حکومەتی زۆرینە دروست بکات، ئەوانەی دیکەش پەراوێز بخەن، ئەمەش تەنھا بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دوابخەن.
زیاتر گوتی" کاتێک پارتی باسی سەربەخۆیی دەکات ھەندێک لایەن باس دەکەن ئێمەش پێشتر داوامان کردووە یاخود لە دروشمەکانی ئێمە ھەبووە، ئەی بۆ ھەنگاوی بۆ نانێن، بۆیە تەمومژاویەک لە ھەڵوێستەکانیان لەبارەی سەربەخۆیی ھەیە و راشکاو نین، بۆیە پێویستە ئەو لایەنانە راشکاو بن لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵی دان یاخود نا.
PAYAMNER-
