ڕاپۆرتی چاکسازییەکانی بارزانی بڵاو دەکرێتەوە
د. محەمەد شوکری، ئەندامی لێژنەی باڵای چاکسازی لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەم ھەفتەیە ڕاپۆرتی لێژنە چاکسازییەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت".
گوتیشی: "ئەو ڕاپۆرتەی چاکسازیی لێژنە چاکسازییەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، پێش 16ی ئەو مانگە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە".
ئەندامەکەی لێژنەی باڵای چاکسازی لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە گوتی: "ڕاپۆرتەکە 8 لاپەڕە لەخۆ دەگرێـت و دۆسییەکانی چاکسازی پەیوەست بە زێدەڕۆیی و دەرمان و وەبەرھێنان و چەند پرسێکی تر لەخۆ دەگرێت".
د. محەمەد شوکری جەختی کردەوە لەنێو ڕاپۆرتەکەدا بە وردی دۆسییەکان و ئیجرائاتەکانی دژی گەندەڵی ئاشکرا کراوە، گوتیشی: "کە ڕاپۆرتەکە بڵاو کرایەوە، وەڵامی زۆرێک لەو پرسانەی تێدایە کە خەڵک لە بارەی ئەنجامەکانی چاکسازی دەیانەێت بیزانن".
ڕۆژی 10ی شوباتی 2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەرکرد و بەو ھۆیەوە دەیان دۆسیەی چاکسازی لە لای دەستەی نەزاھە و دادگاکان کاریان لەسەر کرا.
bas news -
