کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.



کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە 12\2\2017)، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مایکڵ فاڵن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە پیرمام دەستی پێ کرد و چاوەڕێ دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.



مایکڵ فاڵن، شەوی ڕابردوو گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەیانیی ئەمڕۆش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.


Top