سەڵاحەدین بەهائەدین فەرمانێک بۆ ئەندام و میدیای حزبەکەی دەردەکات

 سەڵاحەدین بەهائەدین فەرمانێک بۆ ئەندام و میدیای حزبەکەی دەردەکات
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان فەرمانێک بۆ لایەنگرانی حزبەکەی لەبارەی شەڕی راگەیاندنیان لەگەڵ لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان،. دەردەکات.



نووسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانیی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا باس لەوە دەکات، لایەنگرانی گۆڕان ”پەرچەکردارێکی نەخوازراو و نابەجێ“یان لەسەر ”دەرخستنی رەخنە و سەرنجێک“ی سەڵاحەدین بەهائەدین نیشان داوە.



نووسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانیی سەڵاحەدین بەهائەدین ”لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی و رێگرتن لە لیکترازان“، فەرمان بە راگەیاندن، ئەندام و لایەنگری حزبەکەی دەکات ”هەڵمەتی راگەیاندن و وەڵامدانەوە بوەستێنن“.



هەفتەی رابردوو ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو رایگەیاند، کە یوسف محەمەد ”هەڵەیەکی شاخدار“ی کرد بەوەی لە رۆژی 19.8.2015 بەبێ گوێدانە رێککەوتنی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، هەوڵی ئەنجام دانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی دا.



دوای ئەو لێدوانەی سەڵاحەدین بەهائەدین، یوسف محەمەد و دەیان هەڵسوڕاو و لایەنگری گۆڕان هێرشی میدیاییان دەست پێکرد و میدیا و لایەنگرانی یەکگرتووش وەڵامیان دەدانەوە.








باسنیوز
Top