وەزیری بەرگری بەریتانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری بەرگری بەریتانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە وەزیری بەرگری بەریتانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی میدیا مایكڵ فاڵن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە، شەڕی داعش و ئۆپەراسیۆنی موسڵ و ھاوکاری ھاوپەیمانان لەنێویاندا بەریتانیا تاوتوی دەکەن.

وەزیری بەرگری بەریتانیا رۆژی ھەینی ١٠-٢-٢٠١٧ لەسەردانێکیدا بۆ قوبرس دوای سەردانیکردنی بنکەیەکی سەربازی بەریتانیا لەو وڵاتە رایگەیاند: "داعش لە عێراق روو لە شکستە و تەنیا لەسەدا ١٠ ی خاکی عێراق بەدەست ماوە، لەماوەی داھاتوو ھێرشە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر داعش چڕتر دەبێتەوە و داعش بەتەواوی لاواز دەکرێت".
payamner-
Top