گه‌رمیان ... مێردمنداڵێک به‌ کارەبا گیانی لەدەستدا

گه‌رمیان ... مێردمنداڵێک به‌ کارەبا گیانی لەدەستدا


پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كفری مێردمنداڵێك كاره‌با ده‌یگرێت و به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەقەزای کفری مێرد منداڵێک بەناوی "ایوب شاکرمحمد" لەدایکبووی 2007 و خوێندکارە، کارەبا دەیگرێ وگیان لەدەست دەدات.

عەلی جەمال وتیشی: بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەوتەی کەسوکاری ئه‌و مێردمنداڵه‌، لەکاتێکدا ویستوویەتی کۆتر لەسەر تەلی کارەباکە هەڵفڕێنێت، كه‌وتۆته‌ سەر تەلی کارەباکە، به‌هۆیه‌وه‌ دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە ئێستادا پۆلیس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی روودانی رووداوه‌كه‌، دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.
payamner-
Top