100 رۆژه دەمیرتاش و هاوڕێكانی دەستگیر كراون
هه‌ده‌په له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌مڕۆ 100 رۆژه هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی دیكه ده‌ستگیر كراون، بۆیه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی حكوومه‌ت كوده‌تایه‌كی سیاسییه و له 4_11_2016 به‌سه‌ر توركیایان هێنا.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هه‌ده‌په له زۆرێك له میدیاكانی توركی گرنگی پێدراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وان پێیان وایه دانیشتنی دادگاییكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په كه‌وتووه‌ته دوای ریفراندۆم له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه نایانه‌وێت له پروپاگنده‌ی ریفراندۆمدا ده‌میرتاش بێته مه‌یدان و قسه بكات.
هه‌ده‌په پێی وایه دادگاكانی توركیا بێ لایه‌ن نین، به‌ڵكو دادگایه‌كی ته‌واو سیاسیین و به گوته‌ی پارتی ده‌سه‌ڵات بڕیار ده‌رده‌كه‌ن.
bas news-
