ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى ناوى خۆیان بۆ فه‌ریزه‌ى حه‌ج تۆمار كردووه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) هاتووه، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆمار كردووه رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2017/2/12 ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه له ڕێگه ماڵپه‌رى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى ناوى خۆیان تۆمار كردووه ژماره‌یان (86.418) كه‌سه، كه ناوی هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمه، ئه‌مه‌ش بۆ دڵنیابوونه له تۆماركردنى ناوه‌كانیان له سیسته‌می كۆمپیوته‌ر بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك له‌كاتێكی نزیكدا.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ده‌شنووسێت :" داوا له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ناویان تۆمار كردووه، خۆیان ناوی خۆیان ببینه‌وه و له‌كاتی بوونی هه‌ر سكاڵایه‌ك، له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و بنكانه‌ی كه ناوی خۆیان لێی تۆمار كردووه".
bas news-
