عەلی عاشق: ئاسایشی سۆران ماڵەکەمیان ئاوەدان کردەوە

عەلی عاشق: ئاسایشی سۆران ماڵەکەمیان ئاوەدان کردەوە
دوای ڕووداوی ھەڵکوتانە سەر ماڵی عەلی عاشق، ھەروەھا بردن و تێکدانی کەل و پەلی ماڵەکەی و ئازار گەیاندن پێس، بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران، ماڵەکەی بەسەر دەکاتەوە و دڵنیایی پێ دەدات.



عەلی عاشق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی کەسانێک ھەڵیان کوتایە سەرم و سەرەڕای بردنی ھەندێ لە کەل و پەلەکانی ماڵەوەم، کەمێک ئازاریشیان پێگەیاندم، خۆشبەختانە ھێزە ئەمنییەکان و پۆلیس بە ھانامەوە ھاتن و لە ڕووداوەکەیان کۆڵیەوە، ئەوەی کە زۆریش پێی دڵخۆش بووم، ئەمڕۆ شەممە 11/2/2017 بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران، خۆی سەردانی کردم و نیگەرانی خۆی لەو ڕووداوە دەربڕی و ھەندێک کەل و پەلی ماڵەوەشیان لەگەڵ خۆیان ھێنا بوو، ماڵەکەمیان ئاوەدانکردەوە".



عەلی عاشق، ئەوەش دەخاتەڕوو: "کە لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران، دڵنەوایی کردم پێی گوتم ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ھاتوونەتە سەر ماڵەکەی پێویستە ئاشکرا بکرێن".



پێشتر (باسنیوز) ئەوەی بڵاو کردبویەوە کە چەند کەسێکی نەناسراو ھەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی عەلی عاشق، لە گەلی عەلی بەگ و وێڕای تێکدانی کەل و پەلی ماڵەکەی سۆپایەک و ھەندێک شتیان لەماڵەکەی بردوو، ئازاریشیان بە ڕوخساری گەیاندبوو، ئەوەش دەنگداوەنەوەی بەدوای خۆیەوە ھێنا.
bas news-
Top