پەیەدە و ڕژێمی ئەسەد لە بنكەی سەربازی روسیا كۆدەبنەوە
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی، رژێمی ئەسەد و پەیەدە ھەوڵی رێگری لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات دەدەن.
ئاژانسەكە دەشڵێ كە پەیەدە چاوەڕێی ئەوە دەکەن لە دوای ئەلباب، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات ئاراستەی ئەوان بکرێت، بەم پێیەش رێوشوێنی پێویست لە دژی ئەم ئۆپەراسیۆنە لەگەڵ رژێمی ئەسەد دەگرنەبەر.
پەیەدە ترسی لەوە ھەیە کە لە دوای ئازادکردنی ئەلباب، ئۆپەراسیۆنەکە بەرەو مونبیچ و شارۆچکەی عەزاز ئاراستە بکرێت. بەم پێیەش بەرپرسانی باڵای پەیەدە لەگەڵ نوێنەرانی رژێمی ئەسەد لە بنکەی سەربازیی ھیمەیمیمی ژێر دەستی رووسیا لە پارێزگای لازقیە کۆبوونەتەوە.
bas news-
