فەرمانبەرێک بە دوو شێوەی جیا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار دەکات

فەرمانبەرێک بە دوو شێوەی جیا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار دەکات


فەرمانبەرێک کە دوو مووچەی ھەبووە، دووجار چووەتە تۆماری بایۆمەتری، بەڵام ھەر جارە و بە جۆرە جل و بەرگێک چووە.



بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (باسنیوز) کەوتووە، فەرمانبەرێک کە دوو مووچەی ھەبووە، بە دوو ناسنامە خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری مووچە، تۆمار کردووە.
سەرچاوەکی تایبەت بە (باسنیوز) ڕوونی کردەوە: "سەیر لەوەدایە ئەو فەرمانبەرە جارێکیان بە قات و ڕیبات خۆی تۆمار کردووە، جاری دووەمیش بە جەمەدانی و جلی کوردی چووە خۆی تۆمارکردووە، ئەم کارەشی بۆیە کردووە، تاوەکو نەناسرێتەوە".



ھیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانکەی تەنکنۆلۆژیای زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران، ئەوەی بۆ (باسنیوز) دووپات کردەوە: "تا ئێستا چەندین حاڵەتی دوو ناسنامەی لە سیستەمی بایۆمەتری ئاشکرابووە".

bas news-
Top