دەزگای خێرخوازیی بارزانی پشکنین بۆ پێشمەگەکانی بەرەی جەنگ دەکات
ئەمڕۆ شەممە، ١١/٢/٢٠١٧ کۆمەڵێک پزیشکی دەم و ددانی سەر بە زانکۆی ھەولێری پزیشکی، لە ڕێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، چارەسەری پزیشکی بێبەرامبەریان بۆ پێشمەرگەکانی میحوەری گوێڕ و مەخموور کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوامە لە ھاوکاری پێشکەشکردنی برا پێشمەرگەکان، بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ھەرچی زیاتریان ھەوڵ دەدات تاکۆ زۆرترین خزمەت پێشکەشی برا پێشمەرگەکان بکات.
bas news-
