مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بێ بەرھەم ساڵح کۆبوویەوە. لە راگەیهندراوێکی دوو خاڵیشدا کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی پارتی و یەکێتی بە ئەرێنی لەقەڵەم دراو و باس لەو گۆڕانکاریانەش کرا کە یەکێتی لە ھەرێم و بەغدا و ناوخۆی حزبەکەش دەیەوێت ئەنجامی بدات. بەڵام بەھیچ جۆرێک باس لە وازھێنانی ئازاد جندیانی ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە نەکراو و بڕیاریش درا رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامبدرێت.
k24-