جووتیار عادل: "دامەزراندنی 12بەڕێوەبەری گشتی بۆ كۆمسیۆن یەكلا بووەتەوە"
(د. جووتیار عادل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "فۆڕم بڵاو كرابووەوە بۆ دامەزراندنی 12بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەك فەرمانبەر كە كۆمەڵێك مەرجیان بۆ دانرابوو، لە ئێستایشدا ناوی بەڕێوەبەرە گشتییەكان یەكلا بووەتەوە و دیاری كراون و رەوانەی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان كراون، بۆ ئەوەی مەرسوومی سەرۆكایەتییان پێ دەرچێت، چونكە پێویستیان بە مەرسووم ھەیە بۆ دەستبەكاربوونیان".
(عادل) گوتیشی، ئەو 12بەڕێوبەرە بۆ ھەر چوار پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، ھەولێر، سلێمانی، دھۆك و ھەڵەبجەن و، لە چەند رۆژی داھاتوودا ناوی فەرمانبەرانیش یەكلا دەكرێتەوە بۆ دامەزراندن، چونكە كارەكان زۆریان نەماوە".
kdp-
