هه‌ولێر له ریزى 30 پایته‌ختى جیهان، له لوتكه‌ى شارهدۆستهكانى دوبه‌ى به‌شداری ده‌كات
له‌پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانى دوبه‌ى و هه‌ولێر هه‌روه‌ها هه‌ولێر و 30پایته‌ختى دنیا، پارێزگاى هه‌ولێر بانگهێشتى دیداری شارهدۆستهكانى دوبه‌ى كراوه كه له په‌راوێزى چالاكییه‌كانى حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان كه له به‌رواری 12ى ئه‌م مانگه تا 14 ئیماراتى عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو سازى ده‌كات.
جێیى باسه ئه‌م دیداره له دوبه‌ى به‌رێوه ده‌چێت و شاره‌وانى ئه‌و شاره ئاماده‌كاری بۆ كردووه و 30 شاری گرینگى جیهانى به‌شدار ده‌بن و له‌نێویشیاندا هه‌ولێریش تێیدا به‌شداره.
ته‌وه‌ری كاره‌كانى ئه‌م دیداره پێك دێت له 5 خاڵى گرینگ له‌وانه:
یه‌كه‌م: كێبڕكێ و زیاد كردنى كار
دووه‌م: ته‌كنه‌لۆژیا
سێیه‌م: خێرایی گه‌شه‌كردن
چواره‌م: گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام و رهفاهیهتى كۆمه‌ڵایه‌تى
پێنجه‌م: دانیشتوان و فره‌یی رۆشنبیری
ئه‌م بانگهێشته فه‌رمییه به ئیمزاى ئه‌ندازیار (حوسێن ناسر) به‌رێوه‌به‌ری گشتیى شاره‌وانیى دوبه‌ى به شاری هه‌ولێر گه‌یشتووه، تێیدا گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌نێوانى 30پایته‌ختى جیهانى ده‌كرێت له‌باره‌ى ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى سه‌ره‌وه، كه ئامانج لێی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى بیروبۆچوونه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ى ئایدیاى ئه‌و پایتهختانهیه، له‌پێناو پێشكه‌وتنى زیاتر و چاره‌كردنى كێشه و گرفته‌كانى ژینگه و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان.
جێی باسه پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ریزى 3000 كه‌سایه‌تى و سه‌ركرده و بیرمه‌ندى جیهانى كه سكرتێری گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بانك و سندووقى نه‌قدى نێوده‌وڵه‌تییش له‌نێویدان، به‌شدار ده‌بێت.
kdp-
