فەوزی حەریری: تا ئێستا بە فەرمیی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دیاری نەکراوم

فەوزی حەریری: تا ئێستا بە فەرمیی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دیاری نەکراوم
(فەوزی حەریری) دەڵێ، تا ئێستا بە فەرمیی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دیاری نەکراوە، بەڵام بۆ ئەو پۆستە داوای لێ کراوە و ئەویش پێی ڕازییە.

(فەوزی حەریری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ''منیش دەنگۆی ئەوەم بیستووە، کە بۆ بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر دیاری کراوم و پێشتریش لەگەڵم باس کراوە و داوام لێ کراوە ئەو پۆستە وەربگرم، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ئاگادار نەکراوم بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و فەرمانیش لەلایەن حکوومەت و سەرۆکایەتیی ھەرێمەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەرنەچووە.''

(فەوزی حەریری) گوتیشی: ''ئەگەر ئەوپۆستە بەمن بدرێت، بێگومان پێی ڕازی دەبم. ئەمە خزمەتێکە و پێشتریش پێم گوتوونە بەو پۆستە ڕازی دەبم.''
kdp-
Top