خۆپیشاندانەكەی بەغدا توندوتیژی لێكەوتەوە

خۆپیشاندانەكەی بەغدا توندوتیژی لێكەوتەوە
لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لایەنگرانی سەدر بۆ گۆڕینی كۆمیسیونی باڵای ھەڵبژاردنەكان توندوتیزی لێكەوتەوە، پاش ئەوەی خۆپیشاندەران نزیكی ناوچەی سەوز بوون.

خۆپیشاندان لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێكخراوە كە ئامانجی سەرەكی خۆپیشاندانەكەشی گۆڕینی دەستەی كۆمیسیونی باڵای ھەڵبژاردنەكانە و پێیان وایە لەسەر بنەمای حزبایەتی دانراون و ھەر بەم شێوەیەش كار دەكەن.

خەڵكێكی یەكجار زۆر لە سەر داوای موقتەدا سەدر لە پارێزگەكانی دیكەی عێراق روویان كردۆتە بەغدا بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندانی ملیۆنی.

ھەر لە میانەی خۆپیشاندان، موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەكدا گلۆپی سەوزی بۆ لایەنگرانی پێكرد بۆ ئەوەی بچنە ناو گەڕەكی سەوز.

لایەنگرانی سەدر لە مانگی نیسانی 2016 لە خۆپیشاندانیكی ھاوشێوە چوونە ناو ناوچەی سەوز و بینای پەرلەمانیان داگیر كرد. بەڵام دواتر كشانەوە.

بەیاننامەی سەدر لە ناوچەی تەحریر خوێندرایەوە، كە تێیدا پشتگیری خۆی بە بژاردەكانیان دەربڕی.

ھێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسك رێژ ھەوڵی بڵاوە پێكردنی خۆپێشاندەران دەدەن و بە ھۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر برینداربوون.

ھەر لە بارەی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەغدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ پێداگری لەسەر مافی‌ خۆپیشاندانی‌ ئاشتیانه ‌و پاراستنی ئاسایش و ئارامی‌ هاووڵاتیان كرده‌وه‌.



k24
Top