ئاسایشی هەولێر گرووپێکی سەر بە داعش دەستگیر دەکات

ئاسایشی هەولێر گرووپێکی سەر بە داعش دەستگیر دەکات
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێت "گروپێکی پێنج کەسی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشی دەستگیر کراوە".

لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێت: "لە درێژەی چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی ورد توانیمان گروپێکی پێنج کەسی دەستگیر بکەین کە بەنیازبوون پەیوەندی بە چەکدارانی گروپی تیرۆریستی (داعش) بکەن لە حەویجە".

ناوی دەستگیرکراوەکان

1. هاوار یوسف عەبدولکەریم
2. هەڵمەت عومەر عوسمان ئەحمەد
3. هانی ئیبراھیم رەشید فەرەج
4. فەرهەنگ عەباس عەبدولڕەحمان رەشید
5. عەبدوڵڵا باقی عەبدوڵڵا رەشید

ئاسایشی هەولێر هەروەها رایدەگەیێنێت: "لە داھاتوویەکی نزیکدا دەقی دانپێدانانی دەستگیرکراوان لە ڕێگایی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر دەدرێتە دەزگاکانی راگەیاندن".

Top