ڕۆشنبیرانی سلێمانی گردبوونەوەیەک دژی وتاری توندوتیژی ئایینی ئەنجام دەدەن
لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ شەممە 11\2\2017، ڕۆشنبیران و ئازادیخوازانی شاری سلێمانی، چەند چالاکییەک لە دژی وتاری توندوتیژی ئایینی ئەنجام دەدەن. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە چالاکیی یەکەم، گردبوونەوەیەکە و تێیدا داوای ڕاگرتنی وتاری توندوتیژ دەدەن.
لە چالاکیی دووەمیشدا کە (ماڵی سوورەوەندی و خانەی حیکمەت و ناوەندی غەزەلنووس) ڕێکیان خستووە، مێزگردێک بە میوانداریی نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف، یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و لایەنە ئیسلامییەکان، بەڕێوە دەچێت و تێیدا بابەتی وتاری توندوتیژ و ئازادیی بیروڕا تاوتوێ دەکرێت.
ئەم گردبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە مەلا حەسیب، وتارخوێنی مزگەوتی مەلا ڕەسول لە شاری سلێمانی کە سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە، لە ڕاپۆرتێکی (بی بی سی - فارسی)دا ڕای گەیاندووە، پێویستە ماوەی 3 ڕۆژ مۆڵەت بە پێڕەوانی ئایینی زەردەشتی بدرێت، ”ئەگەر گەڕانەوە سەر ئایینی ئیسلام زۆر باشە“، ئەگینا حوکمێکی شەرعی هەبێت، دەبێ لەسێدارە بدرێن.
باسنیوز
