سوپای پاسداران دەستی بەسەر کولوپەلی کۆڵبەرانی کورددا گرت
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) ژمارەیەک کۆڵبەری کورد لە سنووری نۆدشە شەوی ڕابردوو کەوتوونەتە بەر هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران و وێڕای لێدان و کوتانیان زیاتر لە سێ تەنیان بار و کەلوپەلیان زەوت کراون.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە، سێ ئوتۆمبێلی هێزەکانی "یەگانی تایبەت"ی سوپای پاسداران سێ ڕۆژە لە بنکەی "ملەندوو" لە نزیک نۆدشە جێگیر کراون و ئازار و ئەشکەنجەی کۆڵبەران دەدەن.
یەکیک لەو کۆڵبەرانە ڕایگەیاندووە "هێزەکانی سوپای پاسداران وێڕای دەست بەسەرداگرتنی بارەکانیان، گۆچان، گوریس و تەتانەت جگەرە و کەلوپەلی تاکەکەسیی کۆڵبەرانیشیان زەوت و لەگەڵ خۆیان بردوویانە."
باسنیوز
