سوپای پاسداران دەستی بەسەر کولوپەلی کۆڵبەرانی کورددا گرت

 سوپای پاسداران دەستی بەسەر کولوپەلی کۆڵبەرانی کورددا گرت
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ، شەوی ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی (نۆدشە) لە ناوچەی هەورامان هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران، زیاتر لە سێ تەن باری کۆڵبەرانیان زەوت کردووە و کۆڵبەرەکانیشیان داوەتە بەر لێدان و کوتان.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) ژمارەیەک کۆڵبەری کورد لە سنووری نۆدشە شەوی ڕابردوو کەوتوونەتە بەر هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران و وێڕای لێدان و کوتانیان زیاتر لە سێ تەنیان بار و کەلوپەلیان زەوت کراون.



هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە، سێ ئوتۆمبێلی هێزەکانی "یەگانی تایبەت"ی سوپای پاسداران سێ ڕۆژە لە بنکەی "ملەندوو" لە نزیک نۆدشە جێگیر کراون و ئازار و ئەشکەنجەی کۆڵبەران دەدەن.



یەکیک لەو کۆڵبەرانە ڕایگەیاندووە "هێزەکانی سوپای پاسداران وێڕای دەست بەسەرداگرتنی بارەکانیان، گۆچان، گوریس و تەتانەت جگەرە و کەلوپەلی تاکەکەسیی کۆڵبەرانیشیان زەوت و لەگەڵ خۆیان بردوویانە."





باسنیوز
Top