ئازاد جوندیانی دەستی لەکار کێشایەوە

 ئازاد جوندیانی دەستی لەکار کێشایەوە
ئازاد جوندیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی لە حیزبەكەی راگەیاند.

هەڵگورد جوندیانی، برای ئازاد جوندیانی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند، ئەمشەو 10-2-2017، براكەی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لەڕێگەی ئیمەیڵ ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سكرتێری گشتیی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی كردووە.

لە پۆستەكەیدا هەڵگورد جوندیانی باسی هیچ هۆكارێكی دەستلەكاركێشانەوەی براكەی نەكردووە. پێشتر ئازاد جوندیانی جگە لە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش بوو.

دەستلەكاركێشانەوەی ئازاد جوندیانی لەكاتێكدایە، بڕیارە دوای پێنج مانگ رۆژی شەممە 11-2-2017، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ئامادەبوونی هەردوو باڵ (ناوەندی بڕیار و زۆرینەی مەكتەبی سیاسی) بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ و بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆببێتەوە.







روداو
Top