مەریوان.. منداڵێکی دیکەی کورد بووە قوربانیی هەڵەی پزشکی
بەپێی هەواڵی ئاژانسی (کوردپا) ژنێکی دووگیان لە کاتی منداڵبووندا له نەخۆشخانەی بوعەلیی شاری مەریوان بەهۆی ناشارەزایی پزیشک و فەرمانبەرانی ئەو نەخۆشخانەیه منداڵەکەی، دەماری دەستی ڕاستی دەپچڕێت.
شارۆ سوبحانی، بەهۆی پچرانی دەماری عەسەبی دەستی ڕاستی بە گوتەی پزیشکەکان ڕەنگە هەتا کۆتایی ژیانی ئیفلیج بێت.
باوکی شارۆ سوبحانی کە پیشەی کرێکارییە، ڕایگەیاندووە: "لە کاتی لەدایکبوونی شارۆدا، ئێمە سەردانی ئەو نەخۆشخانەمان کرد، هەرچەند ئەو منداڵە لەژێر چاوەدێریی پزشکیدا بوو، نەدەبوو منداڵەکە لە ڕێگەی سروشتییەوە لەدایک بێت، بەڵام لەو پەیوەندییەدا کادرە دەرمانییەکانی ئەو نەخۆشخانەیە هەوڵێکی تەواویان لەو بارەوە نەدا."
باوکی ئەو منداڵە هەروەها باسی لەوەش کردووە، پاش لەدایکبوونی منداڵەکەمان، زانیمان دەستی ڕاستی کێشەی هەیە و بە دکتورەکەمان ڕاگەیاند، بەڵام هیچ وڵامێکی پێ نەداینەوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: پاش بەدواچوون بۆ کێشەی دەستی ئەو منداڵە زانیمان لە کاتی لەدایکبووندا، دەماری دەستی پچڕاوە.
هەر لەو پەیوەندیەدا، هاوینی ئەمساڵ هەڵەی پزیشکی لە شاری سنە گیانی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵەی بە ناوی "پەرسام عەزیزی"ئەستاند.
bas news-
