ڕانیە.. 35 نۆرینگە و دەرمانخانە داخران
ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجیاوا لە سنووری قەزای ڕانیە بە (باسنیوز)ی راگەیاند "چالاکیی داخستنی دەرمانخانە و نۆرینگە و كۆگاكانی دەرمان لە سنووری شارەدێی حاجیاوا دەستی پێ كرد، لەو روەوە لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە بەهۆی ئەوەی كە ڕێنماییە تەندروستییەكانیان جێبەجێ نەكردوە، 35 دەرمانخە داخران".
گوتیشی: "هۆكاری داخستنی ئەو دەرمانخانە و نۆرینگە و كۆگایانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە زۆربەیان شێوازی هەڵگرتنی دەرمانیان تەندروست نییە، هەروەها زۆرێكیان مۆڵەتی پیشەیی سەندكای تەندروستكارانیان نییە و هەندێكی تریشیان بڕوانامەی ئەو بەشەیان نییە كە كارەكەی لەسەر دەكەن، بۆ نمونە زۆربەیان بڕوانامەی پزیشكی دەرمانیان نییە و دەرمانخانەیان داناوە، بەدەر لەوەش ژمارەیەك لە دەرمانخە و كۆگاكان دەرمانەكانیان بەسەر چووبوو".
باسی لەوەش كرد "تەواوی دەرمانخە و نۆرینگە داخراوەكان، ماوەیەكیان بۆ دانراوە كە مەرجەكان جێبەجێ بكەن، ئەوكات ڕێگەیان پێدەدرێت كە شوێنەكانیان بكەنەوە."
bas news-
