ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له فڕۆكه‌خانه‌ى قامیشلۆ سیاسه‌تمه‌دارێكى كوردى ده‌ستگیر كرد
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویست ناوى بڵاو بكرێته‌وه، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" ده‌سه‌ڵاتدارانى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، له فڕۆكه‌خانه‌ى قامیشلۆ (ئه‌بو شڤان)یان ده‌ستگیر كرد".
ڕوونیكرده‌وه، سه‌ره‌تا بۆ چه‌ند كاتژمێرێك لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ناوه‌ندى پارتى چه‌پی كورد له سوریا كراوه، به‌ڵام دواتر به‌ره‌و شوێنێكى نه‌زانراو ڕاپێچ كراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه "ئه‌بو شڤان" به‌نیاز بووه سه‌ردانى دیمه‌شق بكات بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
bas news-
