كچه كوردێك له‌به‌رده‌م باره‌گاى PYD له كۆبانێ خۆى سووتاند
چالاكوانانى كۆبانێ، ڕایانگه‌یاند :" كچه كورده‌كه ناوى (ئارین)ـه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى كوردستانى باكووره، شه‌وى ڕابردوو له‌به‌رده‌م باره‌گاى ئیداره‌ى PYD له ناوه‌ڕاستى كۆبانێ، ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا".
ئاماژه‌یان دا به‌وه‌ش كه ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى یادى ده‌ستگیركردنى عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان، خۆى سووتاندووه.
دواى خۆسووتاندنى، به‌په‌له (ئارین) ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ڕێژه‌ى سووتاوییه‌كه‌یه‌وه، گیانى له‌ده‌ست دا.
عه‌بدوڵا ئۆجالان، له ساڵى 1948 له‌دایكبووه، دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌م سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستانه، كه له‌ساڵى 1978 دایمه‌زراند، له ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى 1999 له كینیا كه وڵاتێكى ئه‌فریقییه ده‌ستگیر كرا و به فڕۆكه گواسترایه‌وه بۆ توركیا و تائێستاش له زینداندایه.
bas news-
