لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك هێرش كرایه سه‌ر داعش
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی كه‌ركووك، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ(هه‌ینی 10ى شوباتى 2017) لەسەر بنەمای زانیاری تیمی هەواڵگری میحوەر و تیمی هاوپەیمانان کە تیرۆریستان خەریکی خۆئامادەکردن بوون لە سنووری بەرپرسیارێتی لیوای (١٠) و یەکەی (١٠٨) لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك".
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی :" بەهەماهەنگی لە گەڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانییان لە کاتژمێری (10:27) خولەك، بۆردمانی تیرۆریستان لە گوندی سارتك بکەن".
ئاشكراشیكرد، كه له‌ئه‌نجامدا ژمارەیەك لە چهكدارانىداعش کوژران و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون، هه‌روه‌ها ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆر له‌و شوێنه‌دا بوو هه‌مووی ته‌قییه‌وه و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گیرا.
bas news-
