به‌وێنه.. ئاواره عه‌ره‌به‌كان مه‌راسیمی ماڵئاوایی له خورماڵییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
عه‌لى حاجى زه‌ڵمى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى 8 ى هه‌ورامانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند : " پاش درووستبوونى شه‌ڕى داعش له عێراق، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانى ناوچه جیاجیاكان به‌تایبه‌تى له عه‌شیره‌تى ئه‌لقه‌یسی ئاواره‌ى سنوورى هه‌ورامان و شاره‌دێى خورماڵ بوون".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا له‌لایه‌ن دانیشتوانى سنووره‌كه‌وه ڕێزێكى زۆریان لێگیراوه و ته‌نانه‌ت خزمایه‌تیش له‌نێوان هه‌ردوولادا درووستبووه.
گوتیشی "له ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و ئارامه و داوایان لێكراوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانى خۆیان، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10/2/2017 له مزگه‌وتى خورماڵ له‌لایه‌ن ئه‌بو هه‌یسه‌م سه‌رۆكى هۆزه‌كه‌وه مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به ماڵئاواییكردن له دانیشتووانى سنووره‌كه ڕێكخرا و تیایدا سوپاسی به‌ده‌مه‌وه‌چوون و هاوكاریكردنى دانیشتووانى سنووره‌كه‌یان كرد و دواتریش شیرینى دابه‌شكرا و به‌چاوى فرمێسكه‌وه ماڵئاوایی له‌یه‌كتر كرا".
ئه‌و به‌رپرسه حزبییهى سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی له ناوچه‌ى خورماڵ، گوتیشی :" منیش وه‌كو به‌رپرسێكى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى وته‌یه‌كم پێشكه‌شكرد و داواى لێبوردنم كرد له هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رامبه‌ریان كرابێت ".
ڕونیشیكرده‌وه "بڕیاره له سبه‌ینێوه به‌چه‌ند قۆناغێك و له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژدا ئه‌و ئاوارانه بۆ ناوچه‌كانى خۆیان، بگه‌ڕێنه‌وه ".
bas news-
